بۆ جارێکی دیکەش ئەمریکا بیر لە ڕاگوازتنی باڵیۆزخانەکەی دەکات بۆ هەولێر

 

ما:ڵپەڕی ئەمریکی “axios” لە زمان دیپلۆماتکارانی باڵای ئەمریکا ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا بۆ جارێکی دیکەش نیازی ڕاگوازتنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی هەیە بۆ شوێنیكی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان .

ئەو ەسەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات ، هۆکاری ئەو بڕیارە بەردەوامی مووشەک بارانی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەغدا .

وەک ماڵپەڕەکە لە زمان ئەو دیپلۆماتکارانەوە ئاماژەی پێداوە ، ئەمریکا دووشوێنی دەستنیشان کردووە بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق  ، ئەو دوو شوێنە بریتین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بنکەی ئاسمانی ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق

Back to top button