توركیا به‌سه‌ركه‌وتووی موشه‌كێكی ژێر ده‌ریامان تاقی كرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا توركیا سیسته‌می به‌رگری ئێس 400ی به‌سه‌ركه‌وتووی تاقی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتی رووسیای كڕی بوو سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵام توركیا به‌رده‌وام بوو له‌ هه‌نگاوه‌كانی دانانی سیسته‌مه‌ كه‌ و ئه‌مڕۆش میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند كه‌ توركیا مووشه‌كێكی ژێر ده‌ریایی به‌ سه‌ركه‌وتووی تاقی كردۆته‌وه‌.

 

وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ده‌ریاچه‌ی ئیجه‌ ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ركه‌وتوووی مووشه‌كێكی ژێر ده‌ریاییان تاقیكردۆته‌وه‌ لە كەشتی “TCG Bodrum” ھاوێژراوه‌

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونیشیكردەوە، ھاوێشتنی مووشەكەكە بە سەركەوتووی ئەنجامدرا لە چواچێوەی مەشقەكانی تایبەت بە بەرگریكردن لە ژێر دەریادا.

 

Back to top button