وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هۆشداری ده‌دات له هێرشی موشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵ رۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌گه‌ری هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌یه
میدیاكانی عێراق له زاری به‌رپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه كه به پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌وتوون هۆشداری دەدا کە پیلانێک هەیە لە ساڵیادی کوشتنی سلێمانی بە مووشەک هێرش بکرێتە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریای نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند بوو كه تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.