موقتەدا سەدر لەگەڵ 15 پەرلەمانتارە بەناو كوردەكەی بەغدا دژی هەرێمی كوردستان كۆبۆتەوە
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” لە ماوەی رابردوو 15 ئەندام پەرلەمانتار كە ناویان لەخۆیان ناوە گروپی 15 لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كۆبوونەوەتەوە”.
سەرچاوەكە كە لەزاری كەسێكی نزیك لە سەدر ئاشكرای كردووە، موقتەدا سەدر داوای لێكردوون كە كار لەسەر دوو شت بكەن لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتنێك بەبێ هەولێر ” ئەوش رادەست كردنی مەلەفی نەوت و خستنە سەر بەغدای مووچەی فەرمانبەران”.
سەرچاوەكە دەلێت” ئەو دوو داواكاریە كە ئێستا گروپی 15 و سەركردەیەكی حزبی بانگەشەی بۆ دەكەن داواكاری موقتەدا سەدرە لەچوارچێوەی ستراتیژێكی روونە كە موقتەدا سەدر باش دەزانێت ئێستا ئەوە جێبەجێ نابێت، بەڵام لەرووی ستراتیژیەوە بۆ لێدان لەهەولێر ئەو دوو داواكاریە بەكار دەهێنێت دژی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەكە دەشلێت” موقتەدا سەدر زۆر ستراتیژیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی عێراق دەكات ئەو داواكاریانەی كە ئێستا لەرێگای ئەو گروپەی بەناو 15یە و سەركردەیەكی حزبی دەیكات پلانێكی ستراتیژی موقتەدا سەدرە كە دەیەوێت لەو چوارچێوەیەدا بەكاری بهێنێت بۆ لێدان لە هەولێر و دژایەتی هەولێر چونكە موقتەدا خۆشی دەزانێت كە ئەو پرۆژەیە ئێستا جێبەجێ نابێت، بەڵام ئەوە بۆ كاتێك كە دەرفەتی بۆ رەخسا بەكاری بهێنێت”.
هەروەها ئەو سەرچاوەی خواكوڕك لەبەغدا دەلێت، ئێستا موقتەدا سەدر لەگەڵ چوار گروپ لەكوردستان دەیەوێت دۆستایەتی ببەستێت تا بەكاریان بهێنێت دژی هەولێر” ئەوانیش گروپی 15ی ناو پەرلەمانی عێراق و شاسواری عەبدولواحید و لاهور جەنگی و بەرهەم ساڵح” بەئاشكرا كار لەسەر ئەوانە دەكات بۆ ئەوی ئامادەیان بكات بەكاریان بهێنێت دژی كوردستان و هەلێر بەدیاری كراوی”.