له كه‌ركووك كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ر ناساندووه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند كه‌سێك له به‌غدا ده‌ستگیر كران به تاوانی به‌ستینی پله‌ی سه‌ربازی ساخته، ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك هێزە ئه‌منیه‌كان کەسێكیان دەستگیر كردووە کە خۆی بە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ ناساندووە و ئەو كەسە چەندین هاوڵاتی فریووداوە و پلەی عەمیدی بەکارهێناوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی کاروباری ناوخۆ لە پۆلیسی کەرکوك کەسێكیان دەستگیركردووە خۆی بە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ ناساندووە، ئەو كەسە چەندین هاوڵاتی فریووداوە و پلەی عەمیدی بەکارهێناوە .
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، چەندین ناسنامەی ساختە و جلوبەرگی سەربازی و تابلۆی ئۆتۆمبێلیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و دەرکەوتووە لەلایەن دادگای شارەکانی (بابل ، بەغدا ،دیالە ) داواکراوە.