كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق 800 فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێنێت

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 6ی حوزێران ئه‌نجامبدات، به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن دابمه‌زرێنێت و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێ، پشكی هەرێمی كوردستان 800 فەرمانبەرە.

شیروان جەمال، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: “ساڵی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوە دەچێت و كۆمسیۆن پێویستی بە فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە بۆ هەموو پارێزگاكان بۆیه‌ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عێراق فەرمانبەر دادەمەزرێنێ “.

پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌: ” له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ كۆمسیۆن بڕیاری دامه‌زراندنی دا و پشكی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە و بڕیارە 800 كەس وەك فەرمانبەری كۆمسیۆن لە كوردستان دابمەزرێن”.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ : “ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر بە گرێبەست بۆ كۆمسیۆن كاریان كردووە، ئەولەوییەتیان پێدەدرێت و دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەموو ناوەكانیان دەبرێتە بەغدا و دوای پێداچوونەوە، ئینجا دەكرێنە هەمیشەیی”.

Back to top button