مالیكی ئه‌گه‌ر داوام لێبكرێت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرمه‌وه‌ داواكه‌ ره‌ت ناكه‌مه‌وه‌

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌ ئێستادا ململانێكان ده‌ستی پێكردووه‌و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراقیش باسی لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داوام لێبكرێت پۆسته‌كه‌ ره‌ت ناكه‌مه‌وه‌.

 

نوری مالیكی  سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە دیدارێكی كەناڵی “ئەلعالەم”ی ئێرانیدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌  ئارەزووی نییە بۆ جاری سێیه‌م پۆستی سەرۆك وەزیران  وەربگرێتەوە، بەڵام  ئەگەر داوای لێ بكرێت، پۆستەكە رەت ناكاتەوە.و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق راشیگه‌یاندووه‌كه‌: له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی رابردوو پێشبینی ده‌كه‌م لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەنجامێكی باشتر بە دەست بێنین، ئه‌گه‌ر چی حه‌ز ناكه‌م پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێمه‌وه‌، بەڵام هیچ ڕۆژێكیش لە ڕۆڵگێرانی خۆم ناوەستم و لە بەرپرسیارییەتی سەر شانی خۆم ڕاناكه‌م بۆ خزمەتكردنی عێراقییەكان.

مالیكی ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەگەر داوای لێ بكرێت ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، ئەوا پۆستەكە وەردەگرێت، بەڵام هەوڵی بۆ نادات.

Back to top button