ئیسماعیل قائانی، مسته‌فا كازمی به‌سوده و پشتیوانی ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه بۆ پێنجه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك له ساڵی رابردوو، “ئیسماعیل قائانی” جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی كۆچكردووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، “قاسم سوله‌یمانی” سه‌ردانی عێراقی كردووه. له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا رایگه‌یاندووه كه پشتیوانی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به ماڵپه‌ڕی ” IQ NEWS”ـی راگه‌یاندووه، له‌و سه‌ردانه‌یدا، “قائانی” به كوتله شیعه‌كانی راگه‌یاندووه، ئێران پێی وایه كازمی زۆر به‌سووده. پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه و هۆشداری توندیشی داوه‌ته گرووپ و میلیشیاكانی شیعه‌كان.
له باره‌ی بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، “قائانی” ئه‌و هێرشانه‌ی به “حه‌رام” وه‌سفكردووه و خۆی لێ بێبه‌ری كردووه.