فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا میلیشاكانی سه‌ر به ئێرانیان بۆردوومانكرد و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق كه‌وتنه حاله‌تی ئاماده‌باشی

دوای ئه‌وه‌ی له دوو شه‌وی رابردوو بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له لایه‌ن میلیشاكانی نزیك له ئێرانه‌وه مووشه‌ك بارانكرا و به هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر ده‌ورووبه‌ری بالیۆزخانه‌كه كه‌وت ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر بالیۆزخانه‌و هێزه‌كانیان ئێران لێی به‌رپرسیاره‌و وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه له نێو خاكی عێراق و ئێران و سوریا.
به پێی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر میلیشاكانی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لە لایەن فرۆكەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لە شاری ئەلمەیادینى سوريا كرانە ئامانج و دەیان كەس لەو میلیشایانە كوژران و بریندار بوون .
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای كردووه كه وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ هه‌ر ده‌ست درێژیه‌كی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بالیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له عێراق خراونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشی.