ترەمپ و عەبادی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن
خواكوڕك
سەعد حەدیسی گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، كە ئێروارەی ئەمرۆی پێنج شەممە، 9ی 2ی 2017 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دەدەن”.
ئەو گوتەبێژەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە رووداوی گوتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات، چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی سەربازی نێوان واشنتن و بەغدا و شەڕی داعش تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها گوتەبێژەكە ئەوشی ئاشكرا كردووە، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی لای راستی موسڵ لە دەست چەکدارانی داعش و پاڵپشتی ئەمریکا بۆ عێراق بەپێی رێککەوتننامەی ستراتیژی، بەشێکی دیکە گفتۆگۆ تەلەفۆنییەکەی عەبادی و ترەمپ دەبێت.
لەبارەی رێگریکردن لە گەشتی هاووڵاتییانی عێراقی بۆ ئەمریکا، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی “ئەوە لەو چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.
س رووداو