ژنە چالاكوانێك ڕفێنرا،جەستەی كون كراوە

 

دوای چەند ڕۆژێک لە ڕفاندن و ئەشکەنجەدان ، وێنەکانی چالاکوانی عێراقی ئینتیسار ناھی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقی پڕکردەوە .

ئینتیسار تەئکیدی کردەوە کە کە کەسە بەدکارەکانی ئەشکەنجەیان داوە و بەکونکردنی جەستەی بە ئامێری کارەبا ، تەئکیدیشیکردەوە کە ئەشکەنجەی کارەبایی لەسەر و جەستەیدا دراوە .

جگە لەوەش ئاشکرای کردووە کە ئەو بۆ سەلامەتی خۆی بە ناچاری  دانی بەوەدا نا کە ئەندامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بێت ، پارەی بۆ ناڕەزایی وەرگرتبێت ، یان ئەندامی حیزبی بەعس بێت .

Back to top button