دوو خێزان داوای ھۆكاری كوشتنی كوڕەكانیان دەكەن

 

لە دوو گرتەی ڤیدیۆیی دڵتەزیندا، دوو خێزان بەكوڵ دەگرین چونكە کە مانگی ڕابردوو كوڕەكانیان لەلایەن ئەندامانی خاڵی پشکنینی عەین شیب-ی سەر بە ڕێکخراوی ئازادی شام (کە پێشتر جەبهەت ئەلنوسرە بوون) لە شاری ئیدلب بوون، کوژران

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێدا، ئەو خێزانانە ی کە داوا لە دەسەڵات دەکەن ڕاپۆرتی لێکۆلێنەوەی دادی یان پێبدات و چۆنیەتی تاوانەکەیان بۆ ڕوون بکاتەوە، دوای ئەوەی بێ هیوا بوون لە بەڵێنی بێ جێ لە بەرامبەر تاوانکاران

دایک و باوکی قوربانی یەکەم دەرکەوتن و لە گرتە ڤیدیۆییەکە بە گریانەوە بە دڵێکی سوتاوەوە داوایان لە هەموو کەسێکی ویژدان زیندوو کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات و ئاماژەیان بەوەشکرد کە تا ئێستا دوو مانگە چاوەڕێی زانیاری دەكەن لەسەر ڕوداوەكە بەڵام بێ سود بووە

Back to top button