ئێران موشەکێکی تری تاقیکردەوە

خواكوڕك

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو سوپای ئێران موشەکێکی بالیستی تاقیکردەوە بووە هۆی دروست بوونی ناڕەزایی لای وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا و ئاگادارکردنەوەی ئێران بە دووبارە نەکردنەوەی وەها کارێک،بەڵام سەرچاوە سەربازی و میدیاییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو وڵاتە جارێکی دیکە موشەکێکی ناوەند مەودای تاقیکردۆتەوە.
کەناڵی فۆکس نیوز لەزاری بەرپرسێکی پلە بڵندی سەربازی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئێران درێژەی بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی داوە،ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئەمریکا بە گشتی و سەرۆکی ئەو وڵاتە بە تایبەت چەندین جار هۆشداریان داوەتە ئێران لەو بارەوە.

 

شایانی باسە ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر نیکی هایلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو “زانیاری تەواومان هەیە رۆژی 29-1-2017 ئێران مووشەکێکی بالستیکی مامناوەندی تاقیکردووەتەوە. ئێمە لەم ئیدارەیە بڕیارمانداوە چاوپۆشی لەم رەفتارانەی ئێران نەکەین. ئێمە کردارمان دەبێت، بەهێز دەبین و دەنگمان بەرز دەبێت، هەموو شتێک دەکەین بۆ پاراستنی خەڵکی ئەمریکا و جیهان”.

Back to top button