سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی له سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان دهكات
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی (٣٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەلی تورکمان پیرۆزبایی له سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان دهكات.
بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان.
بە بۆنەی (٣٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەلی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین، هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتر بەرەو پێشچوونی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و پتەوبوون و قوڵبوونەوەی زیاتری پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان و هەروەها تەبایی سیاسی و یەکڕیزی زیاتری حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان.
لەم بۆنەیەدا ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی حیزبی و سیاسیتاندا، هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان