نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر داده‌خرێت
نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له شاری هه‌ولێر، كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كان داده‌نرێت، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه سبه‌ی شه‌موو نه‌خۆشخانه‌كه داده‌خێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هاتووه، كه به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه و ته‌عقیمكردن، سبه‌ی شه‌موو نه‌خۆشخانه‌كه داده‌خرێت، له‌باره‌ی هۆی داخستنه‌كه‌یشی نه‌خۆشخانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی، كه سه‌رجه‌می نه‌خۆشخانه‌كه پاك ده‌كرێته‌وه و ته‌عقیم ده‌كرێت، چونكه چیتر ڕزگاری وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا نامێنێ و وه‌كو پێشوو ئاسایی ده‌بێته‌وه.
بە گوێرەی ئاگادارییەکە لەمەودوا هەموو جۆرە نەخۆشێک دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن و ئیدی تایبەت نابێت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.
نەخۆشخانەى رزگارى لە ساڵى 1979 بەردى بناخەى دانراوە. لە ساڵى 1984دا دوای تەواوبوونی پرۆژەکە، دەستى کردووە بە پێشوازیکردن لە نەخۆش.