د.به‌شیر حه‌داد: ئه‌وانه‌ی كاڵا و شتومه‌ك له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران ده‌كه‌ن، پاره‌كه‌یان حه‌رامه
وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چاكسازی له عێراق بكرێت، پێویست ناكات نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنرێت، ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازییەکی ته‌واویش له هه‌رێمی كوردستان بكرێت كێشەكان ئاسانتر چاره سەر دەکرێن.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد،وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له هه‌ولێر، له وتاری هه‌ینی رۆژی ٢٠٢٠/١٢/٢٥ رایگەیاند، كۆتا كاره‌ساتی ئه‌م ساڵ ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌تی عێراق به‌های دیناری به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زاند، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گرانی و بارقورسییه‌كی دیکە له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت.
وتاربێژی مزگەوتی جەلیل خەیات ئاماژەشی بەوەدا کە، هیچ وڵاتێك نییه نرخی دراوی خۆی بێنێته خواره‌وه و هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن نرخی دراوی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر دراوی بیانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی عێراق ئه‌م بڕیاره‌ى دا.
د.بەشیر حەداد وتیشی:سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی هه‌موومانی به‌ده‌سته،به زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراقیشمان وتووه ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازێكی ته‌واو له عێراق بكرێت پێویست ناكات نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵكار و ده‌زكان سزا بدرێن پاره و موچه زیاتر ده‌بێت، چونكه عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگەیاند:ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازییەکی ته‌واو له هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كێشه‌كان ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌گه‌ر خۆمان پشتی خۆمان به‌خۆمان بخورێنین پێویستمان به‌كه‌سی تر نابێت،گۆشتی رانی خۆمان بخۆین له منه‌تی قه‌ساب باشتره.
وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات راشیگه‌یاند:با له‌ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌و چاكسازیه بكه‌ین و هه‌موو حیزبه‌كانیش پێویسته هاوكاربن و داهاته‌كه هه‌مووی بێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
حەداد له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا،ده‌ستخۆشی لە هه‌ندێك بازرگان و دوكاندار و پزیشك و ده‌رمانساز كرد كه نرخیان گران نه‌كردووه،به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داشكاندیشیان كردوه،به‌ڵام هه‌ندێكیان دۆخهكیان قۆستووەتەوە و شتیان له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد،زۆربه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی ئێستا له بازاڕ هه‌ن به‌نرخی كۆنی دۆلار كڕاون و ناكرێت نرخیان گران بكرێت، با ویژدان و مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقمان هه‌بێت و شت له‌سه‌ر یه‌كتر گران نه‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی رەحم به‌خه‌ڵك نه‌كات با چاوه‌ڕێ روحمی خوای گه‌وره‌ش نه‌بێت.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد وتیشی، خه‌ڵك بارودۆخیان خراپه و فه‌رمانبه‌ران له‌ئێستادا سێ جار مووچه‌یان لێی كه‌م كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كاڵا و شتومه‌ك له‌سه‌ر خه‌ڵك به ناحه‌ق گران ده‌كه‌ن، پاره‌كه‌یان حه‌رامه و سزاشی له‌سه‌ره لای خوای گه‌وره.
وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چاكسازی له عێراق بكرێت، پێویست ناكات نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنرێت، ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازییەکی ته‌واویش له هه‌رێمی كوردستان بكرێت كێشەكان ئاسانتر چاره سەر دەکرێن.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد،وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له هه‌ولێر، له وتاری هه‌ینی رۆژی ٢٠٢٠/١٢/٢٥ رایگەیاند، كۆتا كاره‌ساتی ئه‌م ساڵ ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌تی عێراق به‌های دیناری به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زاند، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گرانی و بارقورسییه‌كی دیکە له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت.
وتاربێژی مزگەوتی جەلیل خەیات ئاماژەشی بەوەدا کە، هیچ وڵاتێك نییه نرخی دراوی خۆی بێنێته خواره‌وه و هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن نرخی دراوی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر دراوی بیانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی عێراق ئه‌م بڕیاره‌ى دا.
د.بەشیر حەداد وتیشی:سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی هه‌موومانی به‌ده‌سته،به زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراقیشمان وتووه ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازێكی ته‌واو له عێراق بكرێت پێویست ناكات نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵكار و ده‌زكان سزا بدرێن پاره و موچه زیاتر ده‌بێت، چونكه عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگەیاند: ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازییەکی ته‌واو له هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كێشه‌كان ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌گه‌ر خۆمان پشتی خۆمان به‌خۆمان بخورێنین پێویستمان به‌كه‌سی تر نابێت، گۆشتی رانی خۆمان بخۆین له منه‌تی قه‌ساب باشتره.
وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات راشیگه‌یاند: با له‌ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌و چاكسازیه بكه‌ین و هه‌موو حیزبه‌كانیش پێویسته هاوكاربن و داهاته‌كه هه‌مووی بێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
حەداد له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، ده‌ستخۆشی لە هه‌ندێك بازرگان و دوكاندار و پزیشك و ده‌رمانساز كرد كه نرخیان گران نه‌كردووه،به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داشكاندیشیان كردوه،به‌ڵام هه‌ندێكیان دۆخهكیان قۆستووەتەوە و شتیان له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران كردووه.