فه‌یله‌قی قودسی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی دوو گورزی توند له ئه‌مریكا ده‌كات
جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توندی له لاویه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
محه‌مه‌د حیجازی، جێگری ئیسماعیل قائانی رایگه‌یاند تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس له‌وانه بكرێته‌وه كه فه‌رمانه‌كه‌یان ده‌ركرد و ئه‌وانه‌ش كه جێبه‌جێیان كرد، وتیشی به‌ڵام كات و شوێن و شێوازی ئه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه پێویستی به هه‌لومه‌رجێكی گونجاوه.
حیجازی وتی، جگه‌له هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د-ی ئه‌مریكا له عیراق، دوو گورزی تر بۆ ئه‌مریكا به‌رێوه‌یه، یه‌كێكیان شكستی پیلانی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه كه ئێستا روو ده‌دات و ئه‌وه‌تا هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه ناچێته ژێر باری ئه‌مریكاوه.
گورزی دووه‌میش، ده‌ركردنی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌بێت رووبدات و دواتریش تۆڵه‌ی زیاتر له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا بێت.