جیگرەوەی سیستانی گەیشتە نەجەف

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، كەسێك بەناوی ( سەید موجتەبا حوسەینی ) لەلایان عەلی خامەنیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رەوانەی شاری نەجەف كراوە و بەنوێنەری خۆی لەو شارەدا سەرپەرشتی لایەنی ئاینی و سیاسی ناو مالی شیعەكان دەكات”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەغدا بەخواكوڕكی راگەیاند، دانانی سەید حوسەینی دوای نەخۆشکەوتنی مەرجەعی گەورەی شیعەکان لە عێڕاق ئایەتوللا عەلی سیستانی دێت کە بەهۆی چوونە ناو تەمەنەوە نەخۆشە و ناتوانێت کاروباری ئاینی بەڕێوەببات بەتایبەتیش دەرکردنی فتوا لە کاتی پێویستدا بۆ ئەوەی بڕوادارانی شیعە کەلکی لێوەرگرن.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك كە دەربارەی سەید موجتەبا حوسەینی ئەوە زاندراوە کە کەسێکی زۆر نزیکە لە خامەنەیی و لە حەوزەی قوم پەروەردەی بینیوە و لە شۆڕشی دژی شا ڕۆڵی هەبووە لە هاندانی خەڵک و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێرانیش یەکێک بووە لەو کەسانەی سەرپەرشتی حەوزەی قومی کردووە کە زۆرینەی زانا ئاینیەکانی شیعە دەرچووی ئەوێن دوای ئەوەی لە سەردەمی حزبی بەعس لە عێڕاق حەوزەی نەجەف پەروەردەی تێدا قەدەغەکراو و سەرکردایەتی ئاینی شیعە بۆ قوم گوازرایەوە.

زانیاریەکان ئەوەش دەڵێن کە فتوای خۆ چەکدارکردنی شیعەکان و پاشتر کۆکردنەوەیان لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بیرۆکەی ئایەتوللا حوسەینی بووە.

Back to top button