وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ھەولێر ١١ و سلێمانی ١٣ و دھۆك ١٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان لە بوارەكانی رێگاوبان ونیشتەجێبوون و بوارەكانی دیكە لە ھەرێمی كوردستان ٩٠٤ پڕۆژە ئەنجام دراون و بەردەوامن و پێشنیاز كراون.

مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمدا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێم یەكێكە لە وەزارەتە خزمەتگوزارەكانی حكوومەت، ئەركی سەرەكیی، بەجێگەیاندن و بەھێزكردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییە لە بوارەكانی، دروستكردنی رێگاوبان و پردەكان و چاككردنەوەی رێگاوبان و كۆنتڕۆڵكردنی بار بۆ پاراستنی ڕێگاوبانەكان لە تێكچوون و دابینكردنی یەكەی نیشتەجێكردن بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و بیناسازیی گشتی و پاراستنی كوالیتی كەرەستەی بیناسازی لە ڕێگای تاقیگەكانی بیناسازییەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕوونیشی كردەوە، لە ساڵی رابردودا بڕی (٤٢) ملیار دینار بۆ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی رێگای نێوان شارەكان تەرخان كرا و زیاتر لە (٧٠) پڕۆژەی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان تەواو كران و پڕۆژەكان بەسەر پارێزگاكان و ئیدارەكانی ھەرێمی كوردستاندا دابەش كران بەپێی پێداویستی و گرنگیی رێگاوبانەكان، كە زۆربەیان رێگاوبانی سەرەكی نێوان شارەكانن، بە جۆرێك ھەولێر زیاتر لە ١١ ملیاری بۆ تەرخان كراوە، سلێمانی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار و، دھۆك زیاتر لە ١٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.

زیاتر رایگەیاندووە، بەشێك لە كار و پڕۆژەكانی وەزارەت بەم شێوەیەی خوارەوەن:

١_ ھەڵمەتی چاككردنەوەی خێرا و سپاردن و واژۆكردنی گرێبەست بۆ بەشێكی زۆری ڕێگاوبانەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ھەولێر, سلێمانی، دھۆك و ھەڵەبجە بە گوژمەی (٤٢) ملیار دینار بۆ (٧١) پڕۆژە بۆ ئەو رێگایانەی كە بە ھۆی باران بارینی زۆر و لافاو و كۆنیی رێگاكان تووشی تێكچوون و داڕمان ببون كە لە ئێستادا زۆربەیان كەوتوونەتە ژێر ئەنجامدان.

٢_دابینكردنی گوژمەی بۆ نزیكەی (٢٣) پرۆژەی نوێ لە چاككردن و دروستكردنی ڕێگاوبانەكان بە گوژمەی (٢٨٨,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دیناری عێراقی و وەرگرتنی كۆد و تەرخانی گشتی و ساڵانە بۆیان لە لایەن وەزارەتی پلان دانان . ٣_ كردنەوەو بەشداریكردن لە چەندین سیمیناری زانستی و كارگێری بۆ پەرەپێدان بە تواناكانی فەرمانبەران و ئەندازیارانی وەزارەت.

٤_ بەدواداچوونی چڕ و پڕ بۆ گشت پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و نیشتەجێی ھەر چوار پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لە لایەن بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و تیمی وەزارەت و ئاگاداربوونەوە لە رەوشی پڕۆژەكان و دەستنیشانكردن و لابردنی بەربەستەكان بۆ تەواوكردنیان و سوودلێوەرگرتنیان لە لایەن ھاووڵاتیان.

٥_ دەستبەكاربوونەوە و دابینكردنی گوژمە بۆ پڕۆژەی كارە خزمەتگوزارییەكانی (١٥٠٠ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتیانی كەمدەرامەت لە سیتەك و زڕگوێز) بە گوژمەی (٤٣,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دیناری عێراقی.

٦_دەستبەكاربوونەوە لە پڕۆژەی (دروست كردنی ١٤٤ یەكەی نیشتەجێبوون بە شێوازی باڵاخانەی ٦ نھۆمی لە زاخۆ/قۆناغی دوو لەگەڵ خزمەتگوزاری) و داوا كردنی گوژمەی ساڵانە بۆی بە بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دیناری عێراقی.

٧_وەرگرتنی بڕوانامەی (ISO٧) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازیی دھۆك.

٨_ دەستبەكاربوونەوەی پڕۆژەی ئامادەكردنی دەرخستە و دیزاین و ئەنجامدانی كارە خزمەت گوزارییەكان لەگەڵ دروستكردنی (٦٠) یەكەی نیشتەجێبوون لە سەیدسادق بە تەرخانی ساڵانەی (٧٥٠,٠٠٠,٠٠٠) دیناری عێراقی.

٩_ئامادەكردنی كارنامەو پلانی وەزارەت بۆ ٤ ساڵی داھاتوو بە پشتبەستن بە بنەمای زانستی و تەكنیكی و پێداویستی ڕاستەقینەی پارێزگا و ئیدارەكانی ھەرێمی كوردستان.

١٠_ بەخشینی بڕوانامەی (ISO٧) بە بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازیی گەرمیان.

١١_ئەنجامدانی زیاتر لە (١٥٠,٥٦٥) پڕۆسەی پشكنین بۆ كەرەستەی بیناسازی و ئامادەكردنی (٢٠,٨٢٥) ڕاپۆرتی تەكنیكی پشكنین لە تاقیگەكانی ھەولێر – سلێمانی- دھۆك –گەرمیان–كۆیە.

١٢_ئەنجامدانی زیاتر لە (٩٤٥)ھەزار پڕۆسەی كێشكردن لە وێستگەكانی كێش لە پارێزگاكانی ھەولێر – سلێمانی – دھۆك.

١٣_تەواوكردنی ژمارەیەك یەكەی نیشتەجێبوون لە قەڵادزێ و دابەشكردنی بەسەر كرێنشینان بەپێی مەرج و رێنماییەكان، كە پێكھاتوون لە حەوت باڵەخانەی سێ نھۆمی و (٨٤) یەكە. ئەمە جگە لە چەندین نووسراوی داواكاری پڕۆژەی نوێ كە رەوانەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لە چاوەڕوانی رەزامەندی وەرگرتندان.

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێ، ئەمەی خوارەوە بە داتا و ژمارە، كورتەیەكە لە زانیاری لەسەر پڕۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن:

١_ ژمارەی ئەو پڕۆژانەی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان ئەنجام دراون و تەواو كراون، چ لە بواری رێگاوبان چ لە بواری یەكەی نیشتەجێبوون و بوارەكانی تر پەیوەست بە وەزارەت ٢٨٢ پڕۆژەن.

٢_ گوژمەی سەرجەم پڕۆژە ئەنجامدراوەكان لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان. ١٨٢.٠٢٣.٨٠٠.٠٠٠دینارە.

٣_ ژمارەی پڕۆژەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكان بەجیا (سلێمانی، ھەولێر، دھۆك، ھەڵەبجە:

١ _ھەولێر ٧٤ ٢ و سلێمانی و ھەڵەبجە ١١٩ و دھۆك ٨٩ و پڕۆژە بەردەوامەكان و ئەو پڕۆژانەی لە ئێستادا كاریان تێدا دەكرێت، ھەولێر ٧٤پڕۆژە و سلێمانی وھەڵەبجە ١١٩پڕۆژە و دھۆك ١٣٣پڕۆژە و پڕۆژە پێشنیازكراوەكانیش، ھەولێر ٥٨ و سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆك ١٠٢یە.

Back to top button