ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت
شاندنی دانووستانکاری حکومەت ئەنجامی کفتوگۆکانیان لە گەڵ بەغدا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکەن و روۆژی دووشەممە بۆ ئەو مەبەستە لە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە .
بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، “کۆبوونەوەکە بە بەشداری سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و سامانە سرووشتییەکان بەڕێوەدەچێت و تێیدا تاوتوێی دوایین ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 دەکرێت
ئامانج لەو کۆبوونەوەی نێوان شاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرلامان ، وێرای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی تایبەتەی کۆبوونەوە کان ، ڕاوێژ دەکرێت بۆ ئەنجامی باشتر و بڕیاری کۆتایی بۆ چارەسەری کێشەکانی یاسایی نێوان بەغدا هەرێمی کوردستان