پەكەكە ھۆكاری چۆڵبوونی ٢٧٥ گوندە

 

کاربەدەستانی ناوخۆیی له پارێزگای دهۆک که هاوسنوورن له گه ڵ تورکیاو هه رێمی کوردستانی عێراق دووپاتیان کرده وه که بوونی په که که بووە هۆی چۆڵکردنی 275 گوندی پارێزگاكە

سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ، ڕزگار سێدکی گوتی ، بونی چەکدارانی ” پەکەکە ” بووە هۆی چۆڵکردنی زیاتر لە 275 گوند ، لەڕونکردنەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە کە ژمارەیەک ناوچەی شارەکانی زاخۆ خەریکە چۆڵ دەبن لەدانیشتوانەکەی .

ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشەی بەرچاو لەسەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە هەیە لەئەنجامی ئەو شەڕانەی کە بەهۆی PKKەوە لە ناوچەکانی بێدوک دروستبووە ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دانیشتوانی چەند گوندێک بەهۆی ئەو شەڕانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان

Back to top button