بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی لەتوركیایە

خواكوڕك

بەپێی زانیاریەكانی میدیای توركیا ئەمرۆ پێنج شەممە، 9ی 2ی 2017 مایك پۆمپیۆ بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریكا ( سی ئای ئەی) سەردانی توركیای كردووە لەلایان رەجەب تە یب ئەردۆغان و هاكان فیدان بەرپرسی رێكخستنی هەواڵگری نیشتمانی (MIT) كۆدەبێتەوە”.

پێشتر لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان بریار سەردانی بەرێوەبەری سی ئای ئەی ئەمریكا درابوو كە سەردانی توركیا بكات، دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا رایانگەیاندوو پێش سەردانەكەی بەرێوەبری هەواڵگری ئەمریكا سی ئای ئەی ئەمریكا هاكان فیدان لەكۆشكی كۆماری توركیا بووە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیا توركیا لەو سەردانەی بەرێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا دوو تەوەر سەرەكی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی توركیا باس دەكرێت، پرسی یەپەگە لەسوریا و رادەست كردنی فەتحولا گویلەن،  سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت بە توركیا و  هەروەها یەپەگەش، کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئەمریکاوە هاوکاری پشتیوانی کراوە لە شەڕی دژ بە داعش، یەکێکی دیکە دەبێت لەو بابەتانەی کە بەرێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکی قسەی لەسەر دەکات.

Back to top button