بەغدا لەبەردەم كودەتایی موقتەدا سەدر دایە
دوای ئازاد كردنی سەركردەیەكی میلیشیاكانی عەسائیب ئەھل حەق كە تۆمەتبار بوو بە ھێرش بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد.
بە پێی ڕێككەوتنێكی نێوان حكومەتی عێراق و عەسائیب ئەھل حەق ھێزەكانی عەسائیب دەبێت بەغداد چۆڵ بكەن”.
لەبەرامبەردا ھێزەكانی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدر لە بەغداد كەوتونەتە جوڵەو زانیاریە ھەواڵگریەكانیش دەڵێن سەدر دەیەوێ لە ئێستا دا كۆنتڕۆڵی بەغداد بكات”.
ھاوكات سەدر دەیەوێ جگە لە دەركردنی میلیشیا پڕۆ ئێرانیەكان لە بەغداد دەیەوێ كۆنتڕۆڵی حكومەت و پارلەمان بكات