وەزارەتی تەندروستی : بەم زووانە ڤاکسینی کۆرۆنا هاوەردەی هەرێمی کوردستان دەکەیین

بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە کاری کراوە و ڕێگای یاسایی گەیشتۆتە ئەنجام

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئێستا لە جیهاندا داواکاریی گەورە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی دەبێت لە بەشی ڤاکسینی عێراقدا”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئامادە کارییەکان هاوکات لە گەڵ حکومەتی عێراق و لە گەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان کراوە و بەشی هەرێمی کوردستانیش لە لایەن بەغداوە پارێزراوە

سەبارەت بە پێشبینی کردنی ئەوەی کەی ڤاکسینەکە دەگاتە کوردستان گوتی : “ناتوانین ئەو پێشبینییە بکەین کە ئەو ڤاکسینە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموو ئەگەرەکان دەچێتە دوای سەری ساڵ، چونکە بەرهەمهێنانی سنووردارە لە جیهان و خواستێکی زۆری لەسەرە و پێ دەچیت پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەر بێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی حکوومەتی هەرێم ئامادەکاریی بوودجەی پێویستی بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە

Back to top button