کــەتیبەکانی حیزبوڵڵا لەنێو شەقامەکانی بەغدا مانۆر دەکەن 

 

دۆخی ناوخۆیی عێراق بەرەو شڵەژانێکی مەترسیدار دەچێت و کەتیبەکانی حزبوڵلا و کازمیش هەڕەشە لە یەکتر دەکەن

میدیا و ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ئاشکرای دەکەن لە ئێستادا دۆخی بەغدای پایتەخت مەترسیدارەو کروپەچەکدارەکان هەڕەشە لە حکومەت  دەکەن و هاوکات لە ناو شەقامەکان دەستیان داوەتە مانۆڕ .

لە کاتی مانۆڕدا داوای ئازاد کردنی ئەو کەسانەی سەر بەگروپەکەیان دەکەن کە لە چەند رۆژی ڕابردوو لە لایەن حکومەتی بەغدا وە دەستگیر کراوەن .

هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بۆ یەکەمجارە دژ بە ویستی ئەو چەکدارانە دەجوڵێتەوەو سوورە لە سەر ئەوەی دەستگیرکراوەکان بەبێ فەرمانی دادوەری تاوەکو تەواونەبونی لێکۆڵینەوەکان ئازادناکرێن.

 

No description available.

Back to top button