سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستراليا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە 2020/12/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جوان لوندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد .

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا .

ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا.

No description available.

Back to top button