بۆ بەهێز بوون وپاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ، پارتی پرۆژەو پلانی نوێ ڕادەگەیەنێت
پرۆژە و پلانێکی تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و هاوکات بەهێزکردنی لە لایەن ماڵپەڕی فەرمی پارتییەوە بڵاو کراوەتەوە و تەیدا هاتووە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەیی و ناوخۆیی عێراق و هەموو مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ‌و دەرەوە ، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ئەرکی مێژوویی و ستراتیژی هەنگاو بەرەوە قۆناغێکی نوێ دەنێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌نیازه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌ست پێ بكات كه بریتییه له ده‌ستپێشخه‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ش باس له سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه ده‌كات کە ڕووبه‌رووی كوردستان ده‌بێته‌وه.
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كوردستان و هێزی هاوپه‌یمانان به چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆره‌وه ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه، مه‌شق و ڕاهێنانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت و هاوكارییه‌كان له كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بێت. هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری كردووه هێزی هاوپه‌یمانان بۆ پاراستنی كوردستان سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان بپارێزن، جووڵه‌ی په‌كه‌كه هه‌موو لایه‌كی نیگه‌ران كردووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات و له ڕاپۆرتێكی پێشووی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیدا هۆکاری نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌كه‌كه بڵاو كرایه‌وه، ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه ناكرێت ئارامیی كوردستان ببه‌زێنرێت و ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان هێڵی سووره و ناكرێت مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌بێت. هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: “پشتیوانیی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ڕوون و ئاشكرایه و چه‌ندین جار دووپارتی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه هه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئاماده‌ی هاوكاریی كوردستانن، نموونه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه كه له‌سه‌ر پرسی شنگال نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه هه‌وڵی داوه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئێستاش ئه‌و ڕێكکه‌وتنه واژۆ كراوه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن، به هه‌مان شێوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی كارایان هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك له‌و بارەیە‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپاش به‌و ئاراستەیە كار ده‌كه‌ن کە چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن و ئێستا ئه‌وانیش بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه کە به‌غدا پێداگری ده‌كات و وه‌ك پێویست ئاماده نییه بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت بوودجه‌ی كوردستان و ناردنی شایسته‌ی دارایی بۆ كوردستان، ئاگادارین ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كه گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا تا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان”.
وەک ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی پێکردووە ، ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه بنكه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازی له نێوان خۆیان و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بكه‌نه‌وه، هۆشیار سوه‌یلی، ده‌ڵێت: “بابه‌تی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازی ماوه‌یه‌كی زۆرە هه‌وڵی بۆ ده‌درێت و هه‌نگاوی باشی بڕیوه بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكاش ڕۆڵی باشیان هه‌بووه له‌و بارەیە‌وه، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌سه‌نن، به‌تایبه‌ت دوای نه‌مانی كۆرۆنا و به‌ربه‌رستی ئابووری كه ئێستا بووه‌ته گرفتی گه‌وره، وڵاتانی زلهێز ده‌ستیان كراوه‌تر ده‌بێت به‌رانبه‌ر به كوردستان، له هه‌مان كاتدا ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ترامپ، به‌وه‌ی كه له‌بابه‌تی كوردستان و داخوازیی ڕه‌وای كوردستان باشتر تێ ده‌گه‌ن، شتێكی باشتریان بۆ ئه‌و ماف و داخوازیانه هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هاوكاریی كوردستان بكه‌ن”.
له‌باره‌ی جێگیركردنی هێزی هاوپه‌یمانان له سنووری باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی په‌كه‌كه له ئارامیی ئه‌و ناوچانه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گوتیشی: “گرنگه بۆ ئێمه سه‌قامیگری له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا گرنگه به‌لای هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاشه‌وه سه‌قامیگری له‌و به‌شه‌ی كوردستان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك له سه‌قامیگریی ئه‌و ناوچانه‌دایه، له‌و ڕوانگه‌وه كوردستان داوای كردووه وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی ببینێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، به‌و مانایەی كه چیتر په‌كه‌كه ڕۆڵی خراپ نه‌بینێت له‌و ناوچانه و ڕۆژئاوای كوردستان به‌كار نه‌هێنێت له‌و ڕێگایه‌وه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بدات و هه‌وڵێكی له‌و شێوه له ئارادایه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و هاوپه‌یمانانیشه”.
له‌باره‌ی ئیداره‌دانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و پێشمه‌رگه بۆ هه‌ندێك ناوچه كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت هێرشی په‌كه‌كه، سیوه‌لی ده‌ڵێت: “هێشتا زووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان گرنگه، گه‌لی كوردستان له‌و پارچه‌یه به‌شێكه له ئێمه و نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی هه‌بووه له ئارامیی ئه‌و ناوچه‌یه و له به‌هێزكردنی ئابووریی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بێت ڕۆژئاوای كوردستان گوشاری ئابووریی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزین، ئه‌وان ده‌توانن ڕۆڵ ببینن كه گوشار بخه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده ده‌ستوه‌ردان نه‌كات له باشووری كوردستان، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن به‌س جارێ ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی نه‌كراوه، به‌س ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م خروقاتانه‌ی په‌كه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت، نزیكه‌ی 500 گوند له سنووری كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیاوه چۆڵ كراون، زیانی گه‌وره‌یان به‌ر كه‌وتووه، تۆ وه‌ك حكوومه‌ت نه‌توانیت ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیی خۆت به‌كار بهێنێت، نه‌توانی ئه‌من و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزت و نه‌توانن بچنه‌وه سه‌ر شوێن و ماڵی خۆیان، بێگومان بۆشاییی ئه‌منی دروست ده‌بێت كه جگه له په‌كه‌كه ڕه‌نگه گرووپی دیكه‌ی توندڕه‌و ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه به‌كار بهێنن، ئه‌مانه له گفتوگۆكانی ئێمه و ئه‌مه‌ریكا خراوه‌ته ڕوو، به‌تایبه‌ت بوونی په‌كه‌كه و ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه‌تی له‌ناو كوردستان و له ناوچه سنوورییه‌كان”.
هەرلەمبارەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئامژەی بەوە کردووە
: ”ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌مه‌ریكا ئارامیی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌پارێزێت، سه‌قامگیریی ئه‌منی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه، به‌ڵام پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی باشووری كوردستان یه‌كجار گرنگه له‌و ڕووه‌وه بایه‌خدان هه‌یه و گفتوگۆ به‌رده‌وامن.”
له‌باره‌ی هاوكاریی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا ڕێگای پێ نه‌دراوه ناتوانن ڕاسته‌وخۆ ئه‌و هاوكارییه بده‌نه پێشمه‌رگه، هۆشیار سیوه‌لی ڕایشیگه‌یاند: “ئه‌و نیگه‌رانییه هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی داعش كه هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه له ئاستی پێویست نه‌بووه، چونكه له فلته‌ری عێراق تێپه‌ڕیوه و حكوومه‌تی عێراقیش نه‌یانهێشتووه پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی پێشكه‌وتووی پرۆفیشناڵ كه ئه‌ركی خۆی پاراستنی كوردستانه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌ڵێن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كار ده‌كه‌ن كه ناردنی چه‌ك و وه‌رگرتنی چه‌ك مافی ده‌ستووریی عێراقه، نه‌ك كوردستان. به‌ڵام له‌و ڕووه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه هه‌بێت هیوادارین له داهاتوو بتوانن هاوكاریی زیاتر پێشمه‌رگه بكه‌ن و هیوادارین كه حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاریی عێراق بتوانن ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی پڕچه‌ك بكرێت”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هات و بایدن هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، جۆری هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت؟ هۆشیار سیوه‌لی، ڕوونیشی كرده‌وه، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هاوكارییه‌كان بگه‌نه قۆناغێكی دیكه له سه‌رده‌می جۆ بایدن، به‌ڵام ده‌ستی ئه‌وانیش زۆر ئاوه‌ڵا نییه، به‌ڵام گه‌شبینین په‌یوه‌ندیمان هه‌نگاوی باش برواته پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌ناو خۆی خۆمان ده‌بێت یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست بین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین هاوپه‌یمانه‌كانیش ناتوانن هاوكاریی ئێمه بكه‌ن، ده‌بێت پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دیانه ببینه‌وه دێنه به‌رده‌ممان كه به‌داخه‌وه ئێستا چه‌ند حزبێكی عێراق ده‌یانه‌وێت ئه‌و كیانه‌ی هه‌مانه لاواز بكرێت و بیریش ده‌كرێته‌وه نه‌مێنێت و ئێمه ده‌بێت ماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ین”.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی پارتی بۆ داهاتووی كوردستان و گفتوگۆی هێزه سیاسییه‌كان، هۆشیار سیوه‌لی، ده‌شڵێت: “كاتێك كه پارتی داوای كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆ ببنه‌وه دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كان كرا، كۆوبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه و له‌و بارەیەشه‌وه په‌یوه‌ندیی پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست، په‌یوه‌ندیی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانیش به‌رده‌وامه، ئێمه هیوادارین له ساڵی داهاتوو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بچنه ئاستێكی دیكه و بچنه ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی یه‌كگرتوو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی هه‌بێت و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌تر دابنرێت، ڕاسته به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه له نێوان ئه‌م سێ حزبه، به‌ڵام هیوادارین ئه‌م به‌رنامه فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌و حزبه سیاسیانه‌ی له مه‌یدانی سیاسی كوردستان كه ڕۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌یه، ئه‌م به‌رنامەیە قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ساڵی نوێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌یه كه پارتی به‌ته‌مایه وه‌ك به‌رنامه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆ ببێته‌وه، پارته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تیش تێكه‌ڵاوی ئه‌و به‌رنامه، یان پرۆژەیە بكه‌ن كه داده‌نرێت بۆ پاراستنی كوردستان، چونكه وا نه‌كه‌ین به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه و وا نه‌كه‌ین ڕه‌نگه به‌رنامه و پیلانی ناحه‌زان سه‌ر كه‌وێت، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وله‌ویه‌ته، هیوادارین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا بكه‌نه پێوه‌ر، نه‌ك بیری حزبی.”