چاودێرێكی سیاسی كورد: له به‌غدا حه‌شدی شه‌عبی كێی بوێت دەیڕفێنێت و دەیكوژێت و كوێیشی بوێت مووشەكبارانی دەكات
دواى ئه‌وه‌ی له شه‌وی رابردووه‌و میلیشاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه گرووپێكی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و نزیك له ئێرانن له به‌غدا و چه‌ندشارێكی دیكه‌ی عێراقه هه‌ڕه‌شه‌یان له حكومه‌تی عێراق كردوو دژ به حكومه‌ت به كارووانی چه‌كداریه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی عێراق نوسه‌رێكی كورد ده‌نووسێت به‌داخه‌وه له عێراق مووچه‌یی تیرۆریستان ده‌درێت و مووچه‌ی فه‌مانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ش ده‌برێت.
نووسه‌ر و چاودێرێكی سیاسی نووسیه‌یتی عەسائیبی ئەھلی حەق كە ئێستا بەغدای شڵەژاندووە، یەكێكە لە گرووپەكانی حەشدی شەعبی و بە یاسا وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق ناسێنراون، تەنیا لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 بڕی 9 ترلیۆن دینار بۆ حەشدی شەعبی دیاری كرابوو، بەڵام بڕی 37 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دیاری كرابوو، واتە ئەو بودجەیەی كە بۆ حەشدی شەعبی دیاری كرابوو 243 ئەوەندەی ئەو بودجەیە بوو كە بۆ پێشمەرگە دیاری كرابوو، بەو حاڵەشەوە ھێشتا عێراق ئەو بڕە كەمەی بودجەی پێشمەرگەی نەنارد.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه چه‌ند گرووپێكی میلیشیای حەشدی شەعبی بە ناوی بزووتنەوەی نوجەبا، گرووپی عەسائیبی ئەھلی حەق، بێ گوێدانە فەرمانی ھیچ داوودەزگایەكی دەوڵەتی عێراق و لەو كاتەوە ھەتا ئێستا لەو ناوچانەی عێراق كە دەسەڵاتی بەسەریدا دەشكێت، كێی بوێت دەیڕفێنێت و دەیكوژێت و كوێیشی بوێت مووشەكبارانی دەكات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تیشی: كه ئێستا موقتەدا سەدر ناڕاستەوخۆ ڕەخنە لە عەسائیبی ئەھلی حەق دەگرێت، ئەوە لەبەر ئەوەیە كە لە ساڵی 2007 لە سوپای مەھدیی موقتەدا واتە لە خۆی جیا بووەتەوە نەك لەبەر شتی تر، ئەگینا ئەوانە ھەموویان یەك ئامانجیان ھەیە و لە یەك كانی ئاو دەخۆنەوە