بارزانی و سلاحەدین بەهادین كۆبوونەوە
خواكوڕك
ئەمرۆ پێنج شەممە، 9ی 2ی 2017 لە پیرمان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوە لەكوبوونەوەكەدا بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین، تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و دارایی هەرێم و ناوچەکەیان کرد و هاوڕابوون لەسەر خێراکردن لە پرۆسەی ئاشتەوایی و گفتوگۆی راستەوخۆی لایەنەکان، بەتایبەت لەدوای ئازادکردنی موسڵ و ئەگەری گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و ئەو ئاشتەوایی و رێکخستەوەی ناو ماڵی کوردی و کاراکردنەوەی دامودەزگاکانی هەرێم دەبێتە زەرورەتێکی حەتمی”.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بەشێكی گفتوگۆیەكە تەرخانکرابوو بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لە پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد و دەوڵەتانی ئیقلیمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئاراستەی زۆرترین سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان و تەوزیفکردنی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ گەلەکەمان لە شەڕی داعش”.
لەبەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا “تیشکی خستەسەر دوا گۆڕانکارییەکان لە شەڕی موسڵ و ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان لەدوا سەردانیدا بۆدەرەوەی وڵات ئەنجامی داوە”.
هەر لەكوبوونەوەكەدا بارزانی ستایشی رۆڵی خەمخۆرانەی ئەمینداری گشتی و یەکگرتووی کرد لە پێناو لێکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و رەواندنەوەی گرژییەکان و گەڕان بەدوای چارەسەردا”.