گوته‌بێژی حكومه‌ت: هێزێكی ئه‌مریكا له‌ سنوره‌كانی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان جێگیر ده‌ن

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ سنوری نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان له‌ ناوچه‌ی سحێلان هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت داوایان لە ئەمریکا کردووە هێز بهێنێتە سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان بۆ رێگریی لە شەڕ و پاراستنی سنوورەکان.

 

جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ باره‌ی جێگیركردنی هێزێكی ئه‌مریكا له‌ سنوره‌كانی نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند بۆ نیشاندانی نیازپاکی کە هەرێمی کوردستان بانگەشەی شەڕ ناکات، داوای لە هێزی ئەمریکا کردووە ببێتە ناوەندی هەردوو هێز بۆ ئەوەی هیچ شەڕێک روونەدات. ئەوەش نیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە دامودەزگا و خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

جێی باسه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌مریكا به‌ ئامانجی پاراستنی سنوری ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان چوون و بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌وێ جێگیر ببن.

Back to top button