بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك توركیا و باكوری كوردستانی هه‌ژاند
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری وانی باكوری كوردستان روویدا كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ی به هێز ناوچه‌ی ئهلازیگی هه‌ژاند و تا ئێستا زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌زاندراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا، به ئاژانسی ئه‌نادۆلی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له قه‌زای سیڤریجه ، له ناوچه‌ی ئه‌لازیگ ، به هێزی 4.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه، 11.57 كیلۆمه‌تر قووڵی بوومه‌له‌زه‌كه بووه له رووی زه‌ویدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا راشیگه‌یاندووه تا ئێستا زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه نه‌زانراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ش هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.