زانیاری نوێ له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه به‌ر له ساڵی نوێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن و هاوكات هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی بودجه‌ی 2021 رێككه‌وتن، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان داوای لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 و 1ی له فه‌رمانگه‌كان كردووه.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی دارای به نووسراوی فه‌رمی داوای له گه‌نجینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه لیستی مووچە بۆ مانگی 11 و 12 و یەک ئامادە بکەن، به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كردووه بۆ هەر سێ مانگەکە، رێژەی لێبڕینی مووچە 21% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەکان بە رێژەی 50% دەبێت.