وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: فه‌رمانده‌كانی عه‌سائیب له‌لی ئێمه‌ ده‌ستگیر كراون و راده‌ستی حه‌شدیی شه‌عبی نه‌كراونه‌ته‌وه‌

دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەكدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق بەناوشاری بەغدا بڵاوبونەوە و هه‌ره‌شه‌یان له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق چه‌ند هێزێكی سه‌ر به‌ سوپای عێراقی خستنه‌ حاله‌تی ئاماده‌باش و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سائیبیشیان ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق رایگه‌یاند بوو كه‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سائیبیان ده‌ستگیركردووه‌و رووبه‌وڕووی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌، دواتر حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركرده‌كانی عه‌سائیب راده‌ستی یه‌كه‌ی ئاسایشی حه‌شد كراون له‌ به‌رامبه‌ردا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەكاتەوە سەركردەكەی عەسائب ئەهلی حەق رادەستی حەشدی شەعبی كرابێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەڵگەنامەكەی بە ساختەكراو ناوبردووە و داوا دەكات دەزگا میدیاییەكان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بەڵگەنامەكان بكەن.
 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڵگەنامەیەك لە میدیا عێراقیەكان بڵاوبۆیەوە و بەپێی ناوەڕۆكی بەڵگەنامەكە،  رێككەوتن لە نێوان دەزگا ئەمنیەكانی عێراق و چەكدارانی عەسائب ئەهلی حەق ئەنجامدراوە، لەسەر ڕادەستكردنی سەركردە دەستگیركراوەكەی عەسائیب بە ئاسایشی حەشدی شەعبی.
 
 
 
Back to top button