گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: ئه‌گه‌ر ئێران نیازی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هه‌بێت له عێراق و یه‌مه‌ن گورز ده‌وه‌شێنێت
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو هه‌ر یه‌كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كوژران، ئێران به‌ڵینی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له حه‌شدی شه‌عبی دا و گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت تۆڵه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بكاته‌وه، له عیراق و یه‌مه‌نه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات.
هیدای زیلبرمان گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل رایگه‌یاند كه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و موحسین فه‌خریزاده بكاته‌وه، له عیراق و یه‌مه‌نه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه كه، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران ئاماده‌ن و ژێر ده‌ریاییه‌كانیشمان كه چه‌كی پێشكه‌وتوویان هه‌ڵگرتووه ده‌چنه هه‌ر شوێنێكی جیان ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا ژێرده‌ریاییه‌كی ئیسرائیلی له ده‌ریای سوره‌وه به‌ره‌و كه‌نداو كه‌وته‌ڕێ.