پارێزه‌ی ده‌میرتاش: به‌و نزیكانه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند كه پێویسته ده‌ست به جێ حكومه‌تی توركیا، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئازاد بكات كه سێ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ به تۆمه‌تی سوكایه‌تی كردن به‌سه‌رۆك كۆماری توركیا و هاوكاری كردنی په‌كه‌كه ده‌ستگیر كراوه، یارێزه‌رێكی ده‌میرتاشیش رایده‌گه‌یێنێت كه له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌میرتاش ئازاد ده‌كرێت.
مەحسونی كارەمان پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە به ماڵپەڕی دوڤار-ی توركی رایگەیاندوە، پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای مافی مرۆڤ ماددەیەكی دەستورییە و لە دەستوری توركیادا هەیە، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێداندا ئەو ماددەیە بۆ دەستور زیادكراوە، ناكرێت دەسەڵاتدارانی توركیا بڵێن بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ ناكەن.
پارێزەرەكە ئاشكراشیكردووە، لەم نزیكانەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت،و ئەو بڕیارەی دادگای ئەوروپا كاریگەریی لەسەر دۆسییەی ئەو سیاسەتمەدارە كوردانەی دیكەش دەبێت، كە ئێستا لە زیندانن و رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئازادكردنیان.