گرووپی چه‌كداری ره‌بع الله‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زاینی كه زیاتر په‌یره‌وانی ئاینی مه‌سیحی له جیهاندا ئه‌و یاده به‌رز راده‌گرن، بۆ ئه‌مساڵ له عیراق مه‌سیحیه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی گرووپێكی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ له عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه گرووپی چه‌كداری ربع اللە كه سه‌ر به میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبین هەڕەشە لەو کەسانە ئەکات کە ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕن ، بەهۆی ئەوەی هاوتایە لەگەڵ کۆچی دوایی فاطمه زهر.
هه‌ره‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكدایه كه له عێراق جگه له مووسلمان په‌یره‌وانی ئاینی مه‌سیحی و ئاینه‌كانی دیكه ده‌ژین و ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ره‌شه له‌سه‌ره پێكه‌وه ژیانی ئاینی لێك ده‌درێـته‌وه.