سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ سوپاسی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی كوردستان ده‌كات

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، سوپاسی خۆڕاگری و پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی كوردستان و قوربانیدانی هێزه‌كانی كوردستان و ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه‌، “زۆر سوپاس بۆ ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستیتان، بۆ خۆڕاگریتان، زۆر سوپاس بۆ قوربانیدانتان، بۆ پابه‌ندبوونتان، بۆ‌ به‌رده‌وامبوونتان”.

له‌كۆتاییدا سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، بۆ پاراستنی كوردستان و وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سوپاسێکی تایبەتی ئەوانە دەکات، کە لە ھێڵی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان و سوپاسگوزاری خۆی دەردەبرێت.

Back to top button