پسپۆانی ده‌ستوور و یاسا: تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت داواكاری به هه‌رێمكردنی كه‌ركووك نا ده‌ستووریه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/98.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به ناو چالاكوانێك له كه‌ركووك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند كه داوای به هه‌رێمكردنی كه‌ركووك ده‌كه‌ین، پسپۆڕانی بواری یاسایی و ده‌ستورییش داواكاریه‌كه به نایاسای ده‌زانن، چونكه به‌ر له‌و هه‌نگاوه پێویسته مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێ بكرێت به هه‌رسێ قۆناغه‌كه‌یه‌وه.
محه‌مه‌د شه‌هاب، پسپۆڕی دەستووری له باره‌ی داواكاریه‌كه‌ی به ناو چالاكوانانی كه‌ركووك كه عه‌ره‌ب پێشڕه‌ویان ده‌كات رایگه‌یاندووه ئەو ھەنگاوەی ئەوان دەیگرنەبەر نایاساییە، چونكه سه‌ره‌تا ده‌بێت دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه و مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراقیش جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌كی یاسایی‌ی رایگه‌یاندووه كه كه ته‌نها به دوو رێگا ده‌توانرێت داوای بەھەرێمکردنی پارێزگایەك بکرێت، یەکێکیان دەبێت داواكارییه‌كه بە دەنگی سێیەكی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا پێشکەش بكرێت، كە ئێستا ئەنجومەنی پارێزگاكان سڕكراون، یان دەیەکی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە داوایەکە بەرزبکەنەوە، ئەم ھەوڵەش لەکاتێکدایە کە لەدوای 16 ئۆکتۆبەرەوە پڕۆسەی تەعریبکردن لەو شارە دەستیپێکردووە، کە کاریگەری له‌سه‌ر رێژەی دانیشتووان درووستکردووە.