مێسی باشترین راهێنه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی یاریی كردبێت

لیۆنێل مێسی باشترین راهێنه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی یاریی كردبێت، كه له ماوه‌ی یاریكردن له بارسێلۆنا له ژێر ده‌ستی نۆ راهێنه‌ری جیاواز یاریی كردووه.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی لاسێكستای ئیسپانی كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بڵاو ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت ‘گواردیۆلا واتلێده‌كات شته‌كان به جوانی ببینی، ئه‌و پێش هه‌ر یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كۆده‌بێته‌وه و به یاریزانه‌كان ده‌ڵێت چۆن به‌رگری بكه‌ن و چۆن هێرش ببه‌ن و به شێوازێكی تایبه‌ت یاریزانه‌كان ئاماده ده‌كات’.
هه‌روه‌ها لیۆ ده‌ڵێت ‘من به به‌خت بووم له ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا و لویز ئێنریكی یاریم كردووه، دوو راهێنه‌ری زۆر نایاب بوون، هه‌ردووكیان ساڵانێكی زۆره دوو راهێنه‌ری نایابن، هه‌ردووكیان زۆر هاوكارییان كردم له رووی جه‌سته‌یی و ته‌كتیكییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بچم و زیاتریان لێوه فێربم’.