فەڕەنسا.. تەقینەوە لە وێستگەیەكی ئەتۆمی روویدا مەترسی گەورەی دروستكردووە

خواكوڕك
دووای نیوەڕی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەشی ئامێری وێستگەی ئەتۆمی فلامانڤیلای باكووری فەڕەنسا، تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس بەسووكی برینداربوون, هێزەكانی ئاسایش لە ناوچەكەدا لە حالەتی ئامادە باشیدان.

لە وڵاتی فەڕەنسا لە شاری نۆرماندیەوە تەقینەوەیەك روویدا, لە روونكردنەوەیەكدا كە لەلایەن پارێزگای نۆرماندیەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە تەقینەوەكە دەورووبەری كاتژمێر 10:00 بەكاتی ناوخۆ، لە بەشی ئامێری وێستگەكە روویداوە و، بەهۆیەوە پێنج كەس بەسووكی برینداربوون.

تیمەكانی تەندروستی و كارمەندانی ئاسایش ناوچەكە رەوانەی دەوروبەری ویستگەكە كراون و، لە دەرەوەی بەشی ئەتۆمی كە بەشی هەستیاری ویستگەكەیە، ئاگركەوتووەتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە هیچ مەترسییەكی دزەكردنی ئەتۆمیی رووینەداوە، لە كاتێكدا ئاماژە بەوە كراوە كە پلانی دەستوەردانی خێرا كە لەرووی ئاسایشی وێستگەكەوە لە ئامادەییدایە نەخراوەتەكار، وەك رێوشوێن بەشی یەكەمی كارلێكی وێبستگەكە راگیراوە و، بەشی دووەمی كارلێك خراوەتەكار.

شایەنی گوتنە. وێستگەی ئەتۆمی فلامانڤیلا كە لە ساڵانی 1987 و 1988 دەست بەكاركردن كرا تێیدا، خاوەنی دوو بەشی كارلێكە. پیشتر رووداوی دیكە تیایدا روویداوە. لە 2012دا هەست بەوە كرا كە لە بەشی یەكەمەوە دزەكردن روویداوە، ئەوەیش بووە دروستبوونی دڵەڕاوەكێی زۆر لە ناوچەكەدا.

ئەوەیش راگەیەنرا كە بەشی سێهەمی كارلێكی ویستگەكە لە ساڵی داهاتوو دەستبەكاردەكات.

Back to top button