د. سامان بەرزنجی: وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوان ئامادەکارییان کردووە بۆ هێنانی ڤاکسینی نەخۆشیی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان.

د. سامان بەرزەنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ‘ئێستا لە جیهاندا داواکاریی گەورە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی دەبێت لە بەشی ڤاکسینی عێراقدا.

بەرزنجی زیاتر گوتوویەتی، ئەو ئامادەکارییە بەشێکیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە و بەشێکیشی لەگەڵ کۆمپانییە جیهانییەکان و بەشی هەرێمی کوردستان لەو بەشەی کە بۆ عیراق دێ پاریزراوە.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا، ناتوانین ئەو پێشبینییە بکەین کە ئەو ڤاکسینە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموو ئەگەرەکان دەچێتە دوای سەری ساڵ، چونکە بەرهەمهێنانی سنووردارە لە جیهان و خواستێکی زۆری لەسەرە و پێ دەچێت پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەر بێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی حکوومەتی هەرێم ئامادەکاریی بوودجەی پێویستی بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.

Back to top button