بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باكووری كوردستانی هه‌ژاند
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر چەند شارێکی باکووری کوردستانی هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 09:37ـی بەیانیی (یەکشەممە، 27-12-2020)، بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر لە شاری خەرپیت روویدا. بوومەلەرزەکە لە شارەکانی: دیاربەکر، رووحا و دیلۆک هەستیپێکراوە.
سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی توركیا، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) ئاماژەی بەوە داوە تاوەكوو ئێستا هیچ زیانێكی گیانی بەر هاووڵاتییان ئەلعەزیز نەكەوتووە، بەڵام تیمەكانمان لەو شارە لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.