ملبدەنە بەغدا و كوردایەتی بەزگی برسی مەكەن و چیتان هەیە بیكەن بەس واز لەپارتی بێنن
رێكان سەباح
لە چەند رۆژی رابردوو بەختە چاكەكەی پارتی ئەوەی هێناوە كە رێز رێز حزبی بێ كەرامەت و سەروەریەكانی دەرەوەی پارتی كە چەندین ساڵە لەرێگای میدیاوە چەواشەی خەڵك دەكەن، لەرێگای میدیاوە، هەوڵی بەلارێدا بردنی كۆی پۆخلەواتە بۆگەنەكانیان دەكەن كە دەرەنجامەكانیان جگە لە بەغدایەكی وێران و تژی لە نائینسانی بوون و سلێمانیەكی وێران لە خزمەتگوزاری هیچی تریان لێ ئەنجام بەدەست نین، ئەوەتا، بانگەشەی ملدانە بەغدا و زگی تێری جاشیەتی و تەسلیم كردنی مەلەفی نەوت و بەچۆك داهاتن لە كورد دەكەن بۆ بەغدا، بەغدایەك كە ئەوان تەنها بۆیان هەیە لە هۆڵی پەرلەمان و چەند گەرەكێكی پڕ لە هێزی سەربازی زیاتر هەنگاوێك یەكسانە بە مەرگیان، بەغدایەك كە سەرۆك بارزانی لە 2014وە، هۆشداری دەدات، كەچی ئەوان ئێستاشی لەگەڵ بێت لێی تێناگەن و رووت جاشایەتی و زگی پڕ و ملدانیان هەڵبژاردووە، هەڵبژاردنێك كە لەسەردەمی سەدامیش دا یەكسان دەكرا بەدەستەواژەی جاشبوون.
محەمەد حەكیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، لە لێدوانە پشبڕكێیەكەی دا لەگەڵ ویلاداشە قارداشە دینیەكەی ئیخوانی(مووسەننا ئەمین) كەوتنەوە پێش بڕكێ بۆ زیاتر سوكایەتی كردن بە(گەلی كوردستان) و بانگەشەی ملدان و تێرپڕ بوونی جاش دەكەن، جاشایەتیەك كە دەیانەوێت خەڵكێكیش لەتەك ئەواندا سوزدەی سوونە بوون بگۆرن بۆ دانانی بەردی شیعەبوونی بەغدای (عەسائیب ئەهل حەق و سەرای سەلام و دۆخی پڕ لە دژە ئینسانیەتی بەغدا) ئاخر ئەوانە لەمەشهەدێكدا ناحاڵین لەوەی كە بۆچی بنەماڵەی بارزانی لە عەبدولسەڵام بارزانی دووەمەوە، بە عوسمانی و سەفەوی و والیەكانی بەغداوە، تا رۆژی ئەمرۆ بەهەموو جۆرەكانی چەك و بەهەموو شێوازەكاندا رووبەروون و رۆژێك لە شكاندا نەشكاون و رۆژێك لە خەباتدا ماندوو نەبوون، ئەوان لەوەدا حاڵی نین، چونكە ئەوان ئێستا پێشچاویان لەبەر بەپەلە رۆیشت بۆ جاشبوونێكی تێروپر و ملدانەكانیان وەئاگا نین، لەوە ئەگەر پارتی هاوشێوەی مڵدانەكانی ئەوان و تێروپڕی جاشایەتی هەڵبژاردبا دەمێك بوو سەردەمی عەبدولسەڵام بارزانی نەدەگوازرایەوە بۆ شێخ ئەحمەد بارزانی و مستەفا بارزانی دوایشیان سەرۆك بارزانی، ئاخر ئەوانە لەوە دا حاڵی نین، كە بناغەی ئەو رێبازە، یەكسانە بەسەروەری و یەكسانە بە تێگەیشتن لەنەتەوە بوون كە ئەوان لێی تێناگەن، ئاخر ئەگەر پارتی هاوشێوەی ئەوان هەڵگری ئەو بۆچوونانە با دەمێك بوو واتایەك بۆ خەباتی كوردایەتی و كوردستانی بوون نەدەما و ئێستا هەموو كەس وەك عەلی باپیری و ویلاداشە ئیخوانەكان و نەوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لەژێر پۆستاڵی حەسەن پلایسدا رۆژ و شەوی دەكردەوە.
ملبدەن و تێرپڕو و جاش بن، غالب و هۆشیار و سەركەوت بن، سورەی بەرلەشكری حەسەن پلایس بن، چونكە ئەوە كاری ئێوەیە، ئێوەیەك لە سادەترین شتدا تێنەگەن كە كورد نەتەوەیە و خاوەن سەروەریە، ئێوەیەك لە كەرامەتی خۆتان تێنەگەن، ئیتر بۆ دەبێت ئێمە دڵگرانی لێدوانی شەرعی كەڵاكی فرۆشتان بین، ئێوەیەك لە گۆشتی رانی د.بەشر حەداددا تێنەگەن، كە پێناسەی خەباتێكی خۆڕاگری و سەروەریە، ئیتر بۆ سەر بە جەبهەی ستالینگرادبن، ئێوە داشۆراوی بەرپێی حەسەنی سەر بە بەیتی شیعی بن ئیتر بۆ دەبێت نەوەی پێغەمبەر و عومەری كوری خەتاب بن، ئێوە هەر بۆ ملدان و تێروپڕی بەردەرگای بەیتی شیعی بن، واز لە میراسی عومەری كوری خەتاب بێنن، لوتزڵی ریش درێژیتان لەسەرایی نمایشی بڕینی مووچەی فەرمانبەراندا نمایش بكەن، ئێمەش لەسەر بنەمایی خەباتی رێبازی بارزانی دا گوشتخۆری جەستەی خەباتگێر دەبین و لووتشكێنی پردێ و سحێلای حەسەن پیلایس دەبین، واز لە پارتی بێنن مێژووی ئەو پارتە بۆ یەك جار بێ ئەوەی خەوێكی نەخوێنەواریتان بتان باتەوە، بخوێنەوە لێی تێدەگەن كەرامەت و سەروەری بوون یەكسانە بە رێبازی بارزانی و خەباتی پارتی، ئێوە لەوێدا تێدەگەن كە پارتی داربەروێكی جێگیر و شاخێكە لە كەرامەت و ملنەدان، شاخێكە لە برسیەتی و خەبات، شاخێكە لە خۆنەچەماندنەوە، ئاخر ئێوە ئەگەر خەوی نەخوێندەواری نەتان باتەوە، برۆن كتێبی بۆمێژووی سەرۆك بارزانی بخوێنەوە ئینجا لێی تێدەگەن چ سەروەریەك لەم مێژووەدا بوونی هەیە، چ باوەرێك بەنەتەوە بوونی هەیە”.
كاكی تێروپری جاش و ملپانی بەردەرگای بەغدا، ملدانی پارتی یەكسانە بەنەمانی كورد بەڵام ملدانی تۆ یەكسان نیە بە نەمانی كورد، چونكە ئێوە پێش 2003ش بەڵگەكەشفبووی بەردەرگای مخابەراتی سەدام بوون، ئیتر ئێوە جاش بن یان نیشتمان پەروەری تەنها یەك شت دەگۆڕێت ئەویش ئەوەیە جیاوازی نێوان كەرامەت دەگۆڕێت( كەرامەتێكی هەبوو كەرامەتێكی نەبوو) نەك شتی تر، ئاخر تۆ لەخۆت پرسیوە، گەنمی بەرهەم هێنراوی ئارەقەی نێوچەوانی جوتیاری كورد خۆ سیاسەت نیە، خۆی پەیوەندی نیە بە پارتی بوون، خۆ پەیوەندی نیە بە نەوت، ئەی بۆچی بەغدا بە مڵدانی ئێوەش ئامادەی پێدانی رەنجی ئارەقەی نێوچەوانی جوتیاری كورد نیە، ئاخر ئەگەر ئێوە جگە لە زیاد كردنی ژن و گۆڕینی مەزهەب و رەوایەتی دان بە بەیتی شیعی زیاتر زەرەیەك كەرامەتی سیاسیتان بناسیبا ئێستا لەوەها دۆخێكدا هۆشیار نا وشیار دەبوون، كە مڵدانە بەغدا یەكسانە بەنەمان، بە كۆتایی هێنان بە نەتەوە، بەكەرامەت، ئێوە چونكینێ لەوە تێناگەن ئیتر هەر دەبێت قسە لەوەها دۆخێك بكەن كە شەرعی كەلاكی فرۆشراوتان بكەن.