سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو فرسەت سۆفی دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر د.فرسەت سۆفی کرد و لە نزیکەوە هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بەرکەوت بە هۆی لە دەستدانی کەسایەتییەکی لێهاتوو و برایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری وەک د.فرسەت سۆفی . بەڵام بێگومان ڕەفتار و هەڵوێستە جوانەکانی د.فرسەت سۆفی، هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.

No description available.

No description available.

Back to top button