گۆڕان لە هەڵوێستی كۆسرەت رەسوڵ نیگەرانە

خواكوڕك
دوای ئەوەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری یەكێتی داوای لە یوسف موحەمەد كردبوو دەست لەكار بكێشێتەوە, بۆیە لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان لەو هەڵوێستەی ” كۆسرەت ڕەسوڵ ” نێگەرانە, لە بەرامبەر ئەو داوایەیی لە “یوسف محەمەد ” كردووە دەستبەرداری پۆستەكەی بێـت.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر “یوسف محەمەد ” سەردانی ماڵی “كۆسرەت ڕەسوڵ ” دەكات و لە میانی سەردانەكەیدا بە شێوەی نافەرمی “كۆسرەت رەسوڵ ” جێگری یەكەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، داوایەك ئاراستەی “یوسف محەمەد ” دەكات ، بۆئەوەی كە دەستبەرداری پۆستەكەی بێـت ، ئەوەش هەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان .
هەرچەند بە فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی “كۆسرەت رەسوڵ ” ی نەداوەتەوە ، بەڵام نێگەرانن لەو هەڵویستەی “كۆسرەت رەسوڵ ” لەكاتێكدا ناوبراو یەكێك بووە لەو كەسانەی كە رۆڵی هەبووە لە ڕێكەوتنی هاوبەشی نێوان گۆڕان و یەكێتی و واژۆی لەسەر ڕێكەوتنەكە كردووە .
شایەنی گوتنە یەكێتی نیشتیمانی كورستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە 17ی مایسی 2016 ڕێكەوتنی سیاسی هاوبەشیان واژۆ كرد ، ئامانج لە ڕێكەوتنەكە بۆ هەماهەنگی لە پرسە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان و ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەكانی زۆنی سەوز بوو، بەڵام هەرزوو ڕێكەوتنەكە ئیفلیج كراو بە ئێستاشەوە یەك خاڵی لێ جێبەجێ نەكراوە .

Back to top button