نوسینگەی كازمی خەریكی دەنگ كڕینە

 

بۆ هەفتەی دووەم لەسەر یەک ، ڕائد جوحی ، بەڕێوەبەری نووسینگەی مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی ” هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان ” دەبێتەوە کە سنووری دەسەڵاتەکانی بەزاندووە ، کاری ئیستغلال کردووە ، دەست لەکاری وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکان وەردەدات و داوا دەکات ” کۆتایی بەدەستوەردانە سیاسییەکانی بهێنن و بیترسێنن و لەکاروکردەوەی وا ڕابوەستێت ” .

هاوپەیمانی هێزەکان بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە کە تێیدا باسی لە ” ئاراستەیەکی ترسناک و سەرلێشێواویەکی ڕوون لە بڕیارەکانی حکومەتدا ، و لاوازی لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی دا ، هاوتەریب بە هەوڵدان بۆ پەیداکردن و ئیستغلال کردنی کاریگەری کارای کارمەندانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکارەکانی بۆ دەستکەوتی سوودبەخش و شەخسی دەكات ، بۆ کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ” کە بڕیارە لە حوزەیرانی 2021 دا ئەنجام بدرێت .

Back to top button