وێڕای ناڕەزایەتیەكان،پارلەمانی توركیا یاسایەكی دەركرد

 

پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە یاسای بەهێزکردنی چنگی حکومەتی بەسەر خێرخوازان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دا ، کە گروپەکانی مافی مرۆڤ بە بەرتەسککردنەوەی نوێ بۆ سەر ئازادیەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ناوزەندیان کرد .

یاساکە ڕێگە بە وەزیری ناوخۆ دەدات ئەو ئەندامانەی ئەو کۆمەڵانە بگۆڕێت کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە تۆمەتی تیرۆر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، وەزارەتی ناوخۆش مافی ئەوەی هەیە داوا لە دادگاکان بکات کە چالاکی کۆمەڵەکان ڕابگرێت

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەگرێتەوە

پارتی داد و گەشەپێدانی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان (ئاکەپە) بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی خۆی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست، ئەو یاسایەی پێشنیار کرد.

Back to top button