چەند کۆمپانیایەک لە لایەن حکومەتەوە دراون بە دادگا
ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، لە چوارچیوەی چاکسازییەکانی حکومەت چەند کۆمپانایەک دارونەتە دادگا .
جەوهەر گوتی: “چەند كۆمپانیایەكی پەخشی ناوخۆیی، بەدەر لە رێنماییەكانی ئێمە و بێ مۆڵەت كار دەكەن، بەدواداچوونی یاساییان بۆ دەكرێت و سزا دەدرێن، چونكە ساڵانێكی زۆرە هیچ رسووماتێک بە حكوومەت نادەن و مۆڵەتیشیان نییە
هاوکات روونیشی دەکاتەوە : “لیژنەیەكی تەكنیكی پێكهاتووە، خەریكی رێكخستنەوەی فریكوێنسی میدیایین، بەتایبەتیش كەناڵە ناوخۆییەكان و رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان”.
هەر لە لێدوانەکەیدا ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، باس لە کۆمپانیاکانی تەلەفۆن و سەرپێچییەکانیان دەکات و دەڵێت :
“كۆمپانیای فانۆس تیلیكۆم، بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانی راگرتووە، كە پێش پازدە ساڵ دەستی بە كارەكانی كردبوو، هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا كەمتەرخەم بوون لە پێدانی باج و رسوومات، بەڵام ئێستا بەشداربووەكانی داوای قەرەبوو دەكەن، ئێمەش لەسەر داوا و سكاڵای هاووڵاتییان، كەیسەكە دەخەینە چوارچێوەی یاسایی و مافی بەكارهێنەر بەرجەستە دەكەین”.
لە کۆتایی قسەکانیادا ئانۆ ئاماژە بە ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە دەکات و گوتی : “سهرهتا كۆمپانیاكانی گواستنهوهمان ئاگادار كردهوه، بێن شایسته داراییهكانی له ئهستۆیانه بیدهن به حكومهت، دواتر له رێگهی داواكاری گشتییهوه، 11 كۆمپانیامان دایه دادگا، 3 كۆمپانیا ههڵوهشاونهتهوه، 31 دۆسێی دیكهش ئامادهنه بیاندهینه دادگا، 22 كۆمپانیاش هاتوونهته بهشی یاسایی وهزارهت، تا ئهو شایسته داراییانهی له ئهستۆیانه، بدهن به حكومهت”.