سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل : گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران هەڵەیەکی زۆر قورس دەبێت
ئۆفیسی بنیامین ناتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕای سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەردەبڕێت .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ، هەڵەیەکی زۆر قورس و مەترسیداری مێژوویی دەبێت بۆ ئەو وڵاتە .
ناتانیاهۆ پەی وایە ، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ، هۆکارێک دەبێت بۆ بووژانەوەی ئابووری ئێران و دەستڕاگەیشتن بە مۆمبی ئەتۆم .
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، قازانجی رێکەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران ، بەهێز بوونی ئابووری تیرۆریستانی بە شوینەوە بوو
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئیسرائیل بە هێچ شێوەیەک ڕازی نییە بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران
ش . ب