شاندێک پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەداتە دەسەڵاتدارانی ئێران

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای دەکات ، مستەفا کازمی ئەمشەو شاندێک ڕەوانەی ئێران دەکات بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی بالای ئەو وڵاتە .
ئەو شاندەکە لە کاتێکدا سەردانی تاران دەکات کە ملیشیاکانی عەسایبی ئەهلی حەق بە ئاشکرا هەرەشە لە مەستەفا کازمی دەکەن و سووکایەتی پێدەکەن ، بۆیەش سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەڕای ئەوەی هەڕشەی کرد بۆ هەر جۆر رووبەڕوو بوونەوەیەکی ئەو گرووپانە ، بەڵام دۆخی ناوخۆیی عێراق زۆر لەوە ئاڵۆزترە ، مستەفا کازمی بتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات .
بە پێی زانیارییەکانی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک ،شاندی مستەفا کامی هەوڵ دەدەن لە دیدارێکی ڕاستەوخۆدا لە گەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران ، گلەیی و گازندەی کازمی بگەێننە بەرزترین ئاستی دەسەڵات بۆ ئەوەی ئێران ڕێگری لە هەڕەشەکانی گرووپەچەدارەکانی خۆی بکات لە عێراقدا